به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ڕۆژنامه‌ی کوریه‌ر، ئه‌م ڕۆژنامه نه‌مساییه ناوی ئه‌و که‌سه‌ی هێرشی کردبووه سه‌ر باڵوێزی ئێران بڵاو کرده‌وه.
به پێی مێدیاکانی نه‌مسا، ئه‌و که‌سه‌ی که به چه‌قۆ هێرشی کردبووه سه‌ر باڵوێزی ئێران ۲۶ ساڵ ته‌مه‌نی بووه و ناوی محه‌مه‌د ئه‌ی (Mohamed E)، بووه و شارۆمه‌ندی نه‌مسا بووه و به ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌بێکی میسرییه.
پۆلیسی ڕایگه‌یاندووه که سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی لێکدانه‌وه‌ی له ژووری محه‌مه‌د-دا کردوه به‌ڵام ناتوانێت ڕایبگه‌یه‌نێت که کرده‌وه‌که ئایا تیرۆریستی بووه یان مه‌به‌ستی تاکه که‌سی بووه.
شایانی باسه که دوو شه‌و به‌ر له ئێستا که‌سێک به چه‌قۆ هێرشی کرده سه‌ر ماڵی باڵوێزی ئێران له نه‌مسا، به‌ڵام هێرشبه‌ره‌که دواجار به گوله‌ی پۆلیسی نه‌مسا کوژرا.
Your Comment